ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێمری کوبۆی ناوێت و ریاڵیش رازییە

یاریگا-یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی بێ هیوا بووە لە تاکێفوسا کوبۆی یاریزانی لاوی ریاڵ مەدرید.

کوبۆ هاوینی رابردوو بە خواستن روویکردە ڤیاریاڵ، هەرچەندە سەرەتا بە بەهێزی دەرکەوت بەڵام لەم دواییە بە تەواوی متمانەی ئێمری راهێنەری لەدەستدا، ئەوەش بە راشکاوانە بە نوێنەری یاریزانەکە و ریاڵ مەدرید وتراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئەی ئێس، ریاڵ مەدرید رازیبووە ڤیاریاڵ زووتر لە وادەی دیاریکراو گرێبەستی خواستنی ئەو یاریزانە هەڵبوەشێنێتەوە بەڵام نایەوێت کوبۆ بگەڕێتەوە مەدرید و چاوەڕێی ئەوە دەکەن یانەیەکی دیکە بە خواستن تاوەکو هاوین بیگوازێتەوە ئەمەش بۆ گەشەکردنی زیاتری ئەو یاریزانە و هەروەها لە پێگەکەی ئەودا مەدرید خاوەنی ڤینیسیوس، رۆدریگۆ، ئاسێنسیۆ، ڤازکوێس و هازاردە.

بابەتی زیاتر

Back to top button