ئیتاڵیا

جەنەوا راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاریگا-یانەی جەنەوای ئیتاڵی لەکارلادانی رۆڵاندۆ ماران ی راهێنەری راگەیاند.

ئێنریکی پریزیۆسی سەرۆکی جەنەوا، خۆی هەواڵەکەی راگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا وتی “جەنەوا رایدەگەیەنێت کە رۆڵاندۆ مارانی راهێنەر و دارودەستەکەی لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە. سوپاسی خزمەت و کارکردنیان دەکەین”.

بەگوێرەی سکای سپۆرت دەیڤد باڵاردینی راهێنەری پێشووی جەنەوا دەستنیشانکراوە بۆ دووبارە کارکردن لەگەڵ یانەکە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

جەنەوا ١٢ یارییە تامی بردنەوەی نەکردووە و دوورخستنەوەی ماران پاش شکستەکەی شەوی رابردوویان هات بەرامبەر بینیڤینتۆ بە ئەنجامی ٠-٢.

بابەتی زیاتر

Back to top button