ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

رۆدیگێر بە شێوازێکی سەیر هاوکاری پزیشکان دەکات

یاریگا
ئانتۆنی رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی خواردنی پیتزا بەسەر چەندین نەخۆشخانەی وڵاتەکەی دابەش دەکات.

یاریزانەکەی بلوز بە رۆژنامەی بیڵدی وڵاتەکەی گووت ” کاتێک زانیم بەشێک لە شارەکانی وڵاتەکەم بارودۆخەکە بە هۆی شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکچووە، بریارمدا وەکو وەفایەک بەرامبەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کارێکی جیاوازیان بۆ بکەم و ئەوە بوو بریارماندا خواردنی پیتزایان بەسەر دابەش بکەین و ئامادەم لە داهاتوو هاوکاری زیاتریشیان بکەم “.

رۆدیگێر ئەو خواردنەی بەسەر 420 پزیشک و پەرستار لە 13 نەخۆشخانەی جیاوازی وڵاتەکەی دابەش کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button