ئه‌مریکائینگڵته‌را

یانەکەی بێکهام چاوی لە رۆمێرۆ یە

یاریگا-یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکی کە دەیڤد بێکهام خاوەندارێتی دەکات دەیەوێت سێرجیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێزی مان یونایتد بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئەرژەنتینییە ٣٣ ساڵەکە زۆر هەوڵیدا هاوینی ئەمساڵ یونایتد جێبهێڵێت پاش ئەوەی لە رۆڵی گۆڵپارێزی دووهەمەوە کرا بە گۆڵپارێزی سێهەم بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بەگوێرەی ئەتلەتیک کێشەی گەورەی بەردەم بێکهام موچەی ئەو یاریزانە دەبێت کە ئێستا ١٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانە وەردەگرێت.

وابڕیارە لە مانگی سێ دا، وەرزی نوێی خولی ئەمریکی دەست پێبکات و بێکهامیش نائاسودەیی بارودۆخی ئەو گۆڵپارێزەی قۆستەوە بۆ رازیکردنی تاوەکو پەیوەندییان پێوەبکات.

بژاردەیەکی  دیکەی ئەو گۆڵپارێزە پەیوەندیکردنە بە یانەیەکی ئیسپانی بە شێوازی خواستن لە زستانی ئەمساڵدا. ناوی یانە ئیسپانییەکە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!