جیهان

یەكەم لێدوانی ڕامۆس دوای ئەوەی لە باشترین پێكهاتەی جیهاندا بوو

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆس ، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لێدوانی لەسەر هەڵبژاردنی لە باشترین پێكهاتەی جیهاندا.

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی ” فیفا ” ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ” the best” ی ڕاگەیاند كە تێیدا باشترینەكانی 2020 هەڵبژێردران.

لە دوای ئەوەی هەڵبژێردرا كاپتنەكەی مێرینگی ووتی: یەكێك لە كلیلەكانی سەركەووتن هەبوونت لە باشترین پێكهاتە بەڕای من ئەوەیە كە پارێزگاری لە ئامانجەكانت بكەی ، بڕسی بیت بۆ بردنەوەی زۆر شت.

هەروەها ووتیشی: حەزدەكەم هەموو وەرزێك لە سفرەوە دەست پێبكەم ، حەزدەكەم سەركەووتنی نوێ زیاد كەم بۆ سەر تۆمارەكانم ، هەروەها سوپاسی فیفا دەكەم بۆ ئەو خەڵاتە.

” ئەو دیاریە پێشكەشی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەم ، سڵاو و باوەشێكی گەورەیان بۆ دەنێرم ، پیرۆزبایی لە یاریزانەكانی دیكە دەكەم بۆ بوونیان لە باشترین پێكهاتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button