ئینگلتەرا

هاڵاند دەبێتە براوەی خەڵاتی زە بێست

یاریگا

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 22:30 بە کاتی هەولێر مەراسیمی خەڵاتی زە بێست بەڕێوەبچێت و باشترین یاریزانی جیهان لە لایەن فیفا دیاری دەکرێت.

هەریەکە لە ئێرلینگ هاڵاند و لیۆنێل مێسی و کلیان ئێمباپێ پاڵێوراوی سەرەکین، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زەبێستی ساڵی 2023.

دەنگۆیەکی زۆر هەیە کە لیۆنێل مێسی، براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023، ببێتە براوەی ئەم خەڵاتەش، بەڵام رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی قسەیەکی دیکە دەکات.

ڕۆژنامەی مارکا دەستکەوتەکانی ئێرلینگ هالاند لە ساڵی 2023 بە هۆکاری ئەوە دەزانێت کە ئەو یاریزانە ببێتە براوەی خەڵاتەکە.

هێرشبەرە نەرویجیەکە لەگەڵ مانچێستەر سیتی سیانەی (پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا) بەدەستهێناوە. هەروەها هاڵاند خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا و نازناوی باشترین گۆڵکاری پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای پێشتریش وەکو یەکەم سەرچاوە، براوەی خەڵاتەکانی ساڵی 2023 بڵاوکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button