ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

کێشەی یارییەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و باشاک شەهیر سەری هەڵدایەوە

یاریگا
دوای ئەوەی سباستیان کۆلتسکۆ ناوبژیوانی چوارەمی یاریی نێوان سانجێرمان و شەهیر لە چامپیۆنزلیگ تۆمەتی گووتنی رەگەز پەرستی خرایە پاڵیەوە، ئەو نابژیوانە بۆ هەتا هەتا سڕ کرا.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردووە فێدراسیۆنی تۆپی پێ رۆمانیا دوای ئەوەی ناوبژیوانی وڵاتەکەیان تووشی ئەو سزایە بویەوە، داوایان لە یوێفا کردووە لێکۆلینەوە لەسەر ئەو یاریزانە بکەن کە گوتوویەتی ” لە تورکیا رۆمانیەکان قەرەجن ” بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانەش تووشی سزایەکی قورس ببێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە یوێفا لەسەر ئەم داواکاریە لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ دەست نیشانکردنی ئەو یاریزانەی کە ئەم قسانەی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button