ئه‌وروپا

كات و ساتی ئاهەنگی دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان

یاریگا- لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی جیهانی ” فیفا ” مەراسیمی باشترین یاریزانی جیهان ” The Best “بەڕێوە دەچێت.

ئاهەنگی ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 9 بەكاتی كوردستان ئاهەنگەگە دەستپێدەكات و تێیدا جگە لە باشترین یاریزانی جیهان چەندین خەڵاتی دیكە دابەشدەكرێت.

شایەنی باسە هەریەك لە یاریزانان ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە سێ پاڵێوراوەكەی كۆتایین بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە.

بۆ بیر هێنانەوە وەرزی ڕابردوو لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی بارسێلۆنا توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button