ئیسپانیا

لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا گواردیۆلا یەكەم یاری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجامدا

یاریگا- پیپ گواردیۆلا، ئەستێرە و ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ڕاهێنەری ئێستای یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و 30 ساڵ پێش ئێستا یەكەم یاری خۆی بە درێسی بارسێلۆناوە ئەنجامدا.

پەڕەی فەڕمی فیفای زمانی عەرەبی لە تویتەر یادی 30 ساڵەی تێپەڕبوونی یەكەم یاری پیپ گواردیۆلای كردەوە و نووسیویانە: 30 ساڵ پێش ئێستا و لەمڕۆدا پیپ گواردیۆلای لاو یەكەم یاری خۆی بۆ بارسێلۆنا ئەنجامدا، وەك یاریزانێك و دواتر وەك ڕاهێنەر دەستی بە نووسینەوەی دەستكەوتەكانی كرد لە بارسێلۆنا ، كە تێیدا چەندین نازناوی بردەوە.

شایەنی باسە پیپ لەگەل بارسێلۆنا وەك یاریزان و ڕاهێنەریش نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

گواردیۆلا و نازناوی چامپیۆنسلیگ وەك یاریزان لەگەڵ بارسێلۆنا

 

گواردیۆلا و نازناوی چامپیۆنسلیگ وەك ڕاهێنەر لەگەل بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button