ئینگلتەرا

قسەکانی ڕایۆڵا سەبارەت پۆگبا تووڕەبوونی سۆڵشایەری لێکەوتۆتەوە و داوایەکی لە یانەکە هەیە

یاریگا- مینۆ ڕایۆلا بە قسەکانی بۆمبی هەڵداوەتە نێو گۆمی مانچستەر یونایتد و دۆخەکەی شڵەقاندووە و تا گەشتۆتە ئەوەی ڕاهێنەری مان یو داوایەکی ئاراستەی یانەکە بکات.

بریکارەکەی پۆڵ بۆگبا، دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو پێش یارییەکەی لایپزیگ، بە لێدوانێکی ناکا و سەرنجی میدیاکانی بە دوای خۆیدا ڕاکێشا کاتێک گوتی پۆگبا لەگەڵ مانچستەر کۆتایی هاتووە.

مان یو ئەو یارییهی دۆڕاند و بە شێوەیەکی دراماتیکی لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی، ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر بەو هەڵسوکەوت و لێدوانانەی ڕایۆلا تووڕە بووە و داوای لە کارگێڕی مانچستەر کردووە هەرچی زووە پۆگبا بفرۆشن و ئەوەش دانراوە لە گواستنەوەکانی زستانەدا جێبەجێ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button