ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

خولی فەرەنسی تووشی گەورەترین قەیرانی دارایی دەبێتەوە

یاریگا
کۆمپانیای MEDIAPROی ئیسپانیا کە لەلایەن چینیەکانەوە خاوەنداریەتی دەکرێت گرێبەستەکەیان لەگەڵ خولی فەڕەنسی بۆ گواستنەوەی یارییەکان هەڵوەشاندەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا بڵاویکردووە کۆمپانیا ئیسپانیاکە کە ساڵانە مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی وڵاتەکەیان دەکڕییەوە، بەم دواییە لە ناکاو گرێبەستەکەیان کە یەک ملیارد و دوو سەد ملیۆن یۆرۆ بوو، لەگەڵ فێدراسیۆنی وڵاتەکەیان هەڵوەشاندەوە و بەم شێوەیە لەگەڵ نزیک بونەوەی بازارەکانی گواستنەوەی زستانە، چاوەڕێ دەکرێت یانەکانی وڵاتەکەیان تووشی قەیرانێکی دیکە ببنەوە، چونکە لەو پارەیە ئەوان داهاتێکی باشیان بەردەکەوت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە میدیاپرۆ 300 ملیۆن یۆرۆ لە گرێبەستی وەرزی رابردوو قەرزار بوون و لەو بڕەش تەنها یەک لەسەر سێیان داوەتەوە و رایانگەیاندووە بە هۆی قەیرانی دارایی، ناتوانن قورزەکەی دیکە بدەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button