ئینگلتەراگرنگترین

بەپێی یاسایەک: سەرکەوتنی مانچستەر بۆ یۆرۆپالیگ پەیوەستە بە ریزبەندی خولی فەرەنسیەوە!

یاریگا –

یانەی مانچستەر یونایتد نەک هیواکانی هەر بە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لاواز بووە، بەڵکو مەترسی سەرکەوتنی بۆ یۆرۆپالیگیشی کەوتووەتە سەر. کە ئەمەیان پەیوەندی بە خولی فەرەنسیەوە هەیە.

مان یو ئێستا لە خولی ئینگلیزی لە پلەی شەشەمی ریزبەندیەوە دێت بە جیاوازی پێنج خاڵ لە گەڵ تۆتنهامی پلەی پێنجەم و، نۆ خاڵ لە ئەستۆن ڤێلای ریزبەندی چوارەم لە دوای ٢٨ هەفتە لە خولەکە. بەڵام دەبێت بیرێکیشی لای ئەنجامەکانی نیسی فەرەنسی بێت!

مانچستەر کە مانگی رابردوو بە ڕێژەی %٢٥ی پشکەکانی لەلایەن سێر جیم راتکلیفی سەرمایەداری ئینگلیزی و کۆمپانیاکەی INEOS کڕدرا، هاوکات خاوەندارێتی پشکێکی زۆری یانەی نیسی فەرەنسیش دەکەن کە ئێستا لە پلەی پێنجەمی خولی ئەو وڵاتەدایە.

بە گوێرەی هەواڵێک کە میدیا ئینگلیزیەکان بڵاویان کردووەتەوە، یاساکانی یوفا رێگە نادات دوو یانە گەر یەک خاوەندارێتیان هەبێت لە هەمان پاڵەوانێتی ئەورووپی هەمان وەرز بەشداریی بکەن.

چارەنووسی مانچستەر چی دەبێت؟

بە گوێرەی پێگەی ئێستایان لە خولەکانیان، هەردو یانە سەردەکەون بۆ یۆرۆپالیگ. بەڵام بە گوێرەی یاسا نوێیەکەی یوفا، تەنها یەکێک لە دوو یانەی هەمان خاوەندارێتی دەتوانێت لە پاڵەوانێتیەکەدا بەشداری بکات. ئەو یانەیان کە پلەیەک نزمترە لە ریزبەندیی، ئەوا دادەبەزێت بۆ پاڵەوانێتیەکی نزمتر وەک لەوەیتر. هەر بۆیە، بە تەواوبوونی هەردوو خولەکە بەم ریزبەندییەی ئێستایان، ئەوا نیس بۆ یۆرۆپالیگ دەچێت و شەیتانە سوورەکانیش بۆ کۆنفرانس لیگ.

هەرچەندە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، یانە ئینگلیزیەکە لەو بارەیەوە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یوفا سەبارەت بەو سیناریۆ.

لە لای خۆشیەوە، راتکلیف ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە کە یوفا دڵنیایی پێداون بەوەی لە دۆخێکی وادا دەڵێت پێویستە پەیکەرەی خاوەندارێتکردنەکە بگۆڕدرێت، هەر بۆیە بابەتەکە هەمووی پەیوەستە بە کاریگەریی و پێگەکان لە ئەنجومەنی کارگێڕیی و ئەو شتانە.

بۆ وەبیرهێنانەوە، مانچستەر سیتی و جیرۆنای ئیسپانیش کە ئێستا لە پلەی پەڕینەوەن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، لە هەمان گرفتدان بەو پێیەی هەردوو یانە لەلایەن گروپی سیتی بۆ تۆپی پێ خاوەندارێتی دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button