ئیسپانیا

“دەبوو لێدانی سزا بۆ بیڵباو هەژمار بکرایە”

یاریگا- ڕووداوەکانی یارییەکەی شەوی ڕابردووی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتڵەتیک بیڵباو مشتومڕی لێ کەوتۆتەوە و شارەزایانی ناوبژیوانیش قسەی خۆیان لەسەر حاڵەکان کرد.

خوان ئاندوخار ئۆلیڤەر، پسۆری ناوبژیوانیی و ئەزمووندار لە خولی ئیپسانی، لەسەر کارتە سوورەکەی ڕاول گارسیا حاڵەتێکی گوماناویی پێش ئەوە کرد و بە ڕادیۆ مارکای گوت: “گۆشەی سێیەمی تیڤی ئەوەمان نیشان دەدات کارڤاخال لە ناوچەی سزا پاڵ بە ویلیامزەوە دەنێت و هێرشبەرەکەی ئەتڵەتیک هاوسەنگیی لە دەست دەدات. بۆیە دەبوو جیڵ مانزانۆ فیکەی پێناڵتی لێ بدایە.

https://youtu.be/0fySvLrURaE

 

حاڵەتەکەی ڕاوڵ گارسیا:

“یاریزانە ئیسپانییەکە قاچی نا بە سەر پێی تۆنی کرۆسی ئەڵمانی و بۆیە شایەنی دووەم کارتی زەرد بوو.”

مێرەنگی بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی بردەوە و کۆی خاڵەکانی بەرز کردەوە بۆ 26 خاڵ هاوشێوەی سۆسیداد و ئەتڵەتیکۆ مەردید، بەڵام ئەمەی دواترینینان دوو یاریی کەتر ئەنجام داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button