ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

رۆناڵدۆ رەخنە لە فرانس فتبۆل دەگرێت

یاریگا
رۆناڵدۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێیوایە لە پێکهاتەی مێژوویی گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی ناحەقی بەرامبەر زیدان کراوە.

دیاردە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی سەبارەت بە پێکهاتەی مێژوویی گووتی ” بێگومان زیدان شایستەی ئەوە بوو لە پێکهاتەی باشترینەکانی مێژوو بێت، چونکە وەکو یاریزانی دەستکەوتی زۆری هەبووە و خزمەتێکی زۆری یانەکان و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە “.

ئەم قسانەی رۆناڵدۆ لە کاتێکدایە لە پێکهاتەی مێژویی گۆڤاری فرانس فتبۆل، چاڤی و لوتەر ماتیۆس وەکو ناوەڕاستکار دیاریی کراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button