ئینگلتەرا

مۆرینهۆ نائامادەیی یاریزانێکی بۆ یاریەکەی لیڤەرپووڵ ڕاگەیاند

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ ڕاهێنەری تۆتنهام نائامادەیی یاریزانێکی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپووڵ ڕاگەیاند.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش ئەو یاریەدا، مرینهۆ لەسەر چەند بابەتێک لێدوانی دا، لە نێویاندا بارودۆخی گاریس بەیڵ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕێدز. ڕاهێنەرە پورتوگالیەکە گوتی: “هێشتا بەشە ڕاهێنانێکیترمان ماوە پێش یارییەکە. دوێنی ئامادە نەبوو، لەگەڵ تیمەکەشدا ڕاهێنانی نەکرد. هەموو شتەکانی بە تەنها ئەنجام دەدا. بۆیه لە ئێسادا ئەوەیە کە ئامادە نییە بۆ یاریەکە.”

سبەی شەو له میانی هەفتەی 13ی پریمەرلیگ یاریگای ئانفیڵد باوەش بۆ یاریی لووتکەی هەفتەکە دەکاتەوە کە لە ئێستادا تۆتنهام پێشەنگه و لیڤەرپووڵیش پلەی دووەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button