ئیتاڵیا

بن ناسر تووشی پێکان هاتەوە

یاریگا- پێکان بەرۆکی ئیسماعیل بن ناسر بەرنادات و جارێکیتریش ئەو یاریزانە لە یاریگاکان دوور دەخاتەوە.

دوای دابڕانێکی زۆر بەهۆی پێکانی ماسوولکەوە، بن ناسر لە کۆتا یاریی ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر پارما گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکیی بەڵام لە گێمی دووەمدا بە گۆڕانکاریی ناچاریی یاریگای جێهێشت.

بە گوێرەی لاکازێتا دێلۆ سپۆرت، ناوبراو بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دوور دەکەوێتەوە. بەوەش ناتوانێ بۆ یارییەکانی جێنەوا، ساسولۆ و لازیۆ ئامادە بێت. چاوەڕوان دەکرێ هەفتەی 15ی خولەکە بەرامبەر بێنیڤینتۆ بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button