ئیتاڵیا

زڵاتان لە پێکانەکەی چاک بۆتەوە

یاریگا- هاندەرانی ئەی سی میلان شادبوونەوه بە گەڕانەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ له پێکانەکەی کاتێک ئەمڕۆ پێگەی فەرمی یانەکە وێنەی یاریزانانی لە ڕاهێنانەکانی دووشەممە بڵاو کردەوە.

سوڵتان لە بردنەوەکەیاندا 3-1 بەرامبەر ناپۆلی، دووچاری پێکان هات لە ئەژنۆیدا و لەو کاتەوە بێ بەش بوو لە یارییەکانی ڕۆسۆنێری.

بە گوێرەی ئەوەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، جارێ دیار نییه ئیبرا بۆ یارییەکەی ڕۆژی چواشەممە بەرامبەر جێنەوا یاریی دەکات یاخود نا. بۆیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هەڵسەنگاندنی زیاتری بۆ دەکرێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button