ئه‌وروپائیسپانیا

کاردانەوەی زیدان دوای تیروپشکی چامپیۆنزلیگ

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای تیروپشکی چامپیۆنزلیگ و رووبەڕووبونەوەی ئاتالانتای ئیتاڵیا قسەی خۆی کرد.

راهێنەرە فەڕەنسیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر بیلباو گووتی ” رێز لە رکابەرەکەمان دەگرین، بەڵام سێ مانگ بۆ ئەم یارییە ماوە و نامانەوێت لە ئێستاوە باس لەو یارییە بکەین، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەنجامی یاریی سبەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباوە “.

ریال مەدرید سبەی شەو لە گەڕی سێزدەی لالیگا کاتژمێر دوازدە لە یاریگای خۆی میوانداری ئاتلێتیک بلباو دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button