ئیسپانیا

كومان: شایستەی بردنەوە بووین

یاریگا- ڕونالد كومان ، ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند كە شایستەی بردنەوە بوون و لیۆنێل یەكلاكەرەوە بوو.

بارسێلۆنا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی لە لیڤانتی بردەوە، كە تاكە گۆڵەكەش لەلایەن لیۆنێل میسیەوە تۆمار كرا.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: یانەكەمان ئەمڕۆ لە زۆر ڕووەوە باشتر بوو، هەڕ بەو هۆیەشەوە شایستەی ئەو بردنەوەیە بووین.

هەروەها ووتیشی: میسی ئەمڕۆ یەكلاكەرەوە بوو ، سێ خاڵی گرنگی پێداین ، گرنگە ئێمە لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام بین بە تێپەڕبوونی كات تا ئەو ئامانجانەی دەمانەوێت بەدەستی دەهێنین.

هەروەها لەسەر توانای بارسێلۆنا بۆ كێبڕكێی خولی ئیسپانی ووتی: بەلێ ، ئێمە هێشتا كاندیدین بۆ بردنەوەی نازناوەكە، ئەگەر تەنها هەندێك شت هەیە باشتری بكەین.

شایەنی باسە بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا هاتە ڕیزبەندی هەشتەم بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button