ئیتاڵیا

دوای دوورکەوتنەوەی بەهۆی پێکرانەوە ئەستێرەیەکی میلان گەڕایەوە

یاریگا- ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری ئەی سی میلان لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر پارما بڵاو کردەوە و یاریزانێکی پێشووتر پێکراوی لە لیستەکەدایە.

دوای ئەو پێکانەی لە ماسوولکەکانیدا بۆی دروست بوو، بەهۆیە دووریخستەوە لە یاریگاکان، ئیسماعیل بن ناسر چاک بۆتەوە و گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی ڕۆسۆنێری.

لە لیستەکەدا ناوی ئیبراهیمۆڤیچ نابینرێت و بۆ سێیەم هەفتەی لەسەر یەک لە یارییەکانی سێریائەی بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button