خوله‌کانی دیکە

هۆنتیلار ساتی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ئاشكرا كرد

‎یاریگا- كلاس یان هۆنتیلار ، یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی ڕایگەیاند كە لە كۆتایی وەرزدا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕادەگەیەنێت.

دوای بردنەوەی یانەكەی لە زفولە یاریزانە تەمەن 37 ساڵانەكە ووتی: لە تەواوی مانگی ڕابردوو بیرم لەوە دەكردەوە و ئێستاش كاتیەتی، وابزانم ئەمە كۆتا وەرز دەبێت بۆ من.

هەروەها ووتیشی: تا كۆتایی وەرز بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە یاری دەكەم ، لە دوای وەرز سەرەتا دەمەوێت پشوویەك وەرگرم لەگەل خێزانەكەم و دوای ئەوە خوێندن تەواو دەكەم.

هۆنتیلار لە وەرزی 2002/2003 لە یانەی ئایندهۆڤن دەستی بە یاریكردن كرد، دوای یاریكردن بۆ چەندین یانەی هۆڵەندی دواتر چوویە یانە جیهانیەكان و یاری بۆ هەریەك لە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و میلان و شالكە كرد.

هەروەها بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەنداوە 76 یاری كردووە و42 گۆڵیشی تۆمار كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button