ئیسپانیا

زەیدان: مۆدریچ و كرۆس ڕێگای دەرچوون لە ناڕەحەتیەكانمانن

یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند كە هەردوو یاریزان تۆنی كرۆس و لۆكا مۆدریچ زۆر كاریگەرن و یارمەتی یانەكەیان دەدەن لە كاتە سەخت و دژوارەكاندا.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ توانی لە دێربی پایتەختی ئیسپانیادا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بباتەوە ، هەروەها زنجیرە بردنەوەكانی ڕۆخی بلانكۆس لەم وەرزەدا بوەستێنێت.

لە دوای یاریەكە زەیدان ڕایگەیاند بردنەوە لە ئەتلەتیكۆ هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی بەردەوام بەرەو پێشەوە بڕۆن و هەروەها جەختی لەسەر سەختی یاریەكە كردەوە.

هەروەها ووتیشی: نەك تەنها ئەنجام بەڵكو تەواوی یاریەكە دڵخۆشی كردم، هاوشێوەی یاری بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ.

” ئێمە پاڵەپەستۆیەكی زۆرمان خستە سەریان، تەواوی یاریەكە هیچ بۆشاییەكمان بۆ ئەتلەتیكۆ نەكردەوە، تەنها چانسێكیان بۆ درووست بوو ئەویش لێدانەكەی سائول بوو كە كۆرتوا گەڕاندیەوە”.

بەردەوام بوو ووتیشی: سەرجەم یاریزانەكانم بە یەكسانی گرنگن، ڕاستە سێ یاریم بە. پێكهاتەی جیاوازەوە كرد، بەلام من پشت بە هەموویان ئەبەستم.

” كرۆس و مۆدریچ هەموو كات ڕێگا چارەكان دەدۆزنەوە ئەوان زۆر كاریگەرن بۆمان لە كاتە سەخت و دژوارەكاندا دەبنە ڕزگاركەرمان ”.

زەیدان یاریە سەختەكانی تێپەڕاند و بە جۆرێك لە هەفتەیەكدا توانی سێ یاری سەخت لە سێڤییا و مونشنگلادباخ و ئەتلەتیكۆ بباتەوە و پێنج گۆڵی تۆمار كرد بێ ئەوەی هیچ گۆڵێكی لێ بكرێت، بەهۆی  پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە خولی ئیسپانیشدا گەڕایەوە كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكە.

 

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button