یاریگا

مۆرینهۆ بێ منەتە لەوانەی دەڵێن یاری تۆتنهام بێزارکەرە

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ بێ منەتی خۆی پیشان دا لە هەمبەر ئەو ڕەخنانەی لە تۆتنهام دەگیردرێت سەبارەت بە تاموچێژی یارییەکانیان.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، پرسیار لە ڕاهێەنەرەکەی سپێرس کرا: “خەڵکی دەڵێن شێوازی یاریکردنتان وەڕەسکەرە و یاریزانەکانیش چێژ لە یاریەکان نابینن، وەڵامت چییە؟”

جۆزێ لە وەڵامدا گوتی: “ئەگەر چێژ لە تەماشاکردنمان نابینی، چیتر تەماشامان مەکە!”

تۆتنهام بە 24 خاڵ پێشەنگی پریمهرلیگه بە هاوبەشی خاڵ لەگەڵ لیڤەرپووڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button