ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: لەگەڵ ماڵدینی یاریم کردووە و ئێستاش لەگەڵ دانێلی کوڕی، هیوام وایە لەگەڵ کوڕەکەی دانێلیش یاری بکەم

یاریگا- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەردەوامە لە لێدوانە سەرنجڕاکێشەکانی و ئەم جارە بە دەربرینێکی گاڵتەئامێز باس لە درێژەدان بە کاروانی وەرزشیی دەکات.

ئیبرا کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ BBS Sport ئەنجام داوە، دەڵێت: “لەگەڵ پاولۆ ماڵدینی یارییم کردووە و ئێستایش لەگەڵ دانێلی کوڕی. هیواخوازم لەگەڵ کوڕەکەی دانێلیش یاریی بکەم.”

ئیبرا هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا بە لە خۆ ڕابینییەوە باسی لە وادەی وازهێنانی کرد و ڕایگەیاند کە هەرکاتێک زانی ناتوانێت ئەوانەی ئێستا لە یاریگادا ئەنجامی دەدات هەمان شت بکاتەوە، ئەوا واز لەیاریکردن دەهێنێت.

ئەفسانە سویدیەکە تەمەنی گەشتۆتە 39 ساڵ و تا ئێستا لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی 10 گۆڵی تۆمار کردووە و پێشەنگی گۆڵکارانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button