ئیتاڵیا

سزای سڕکردنەکەی مۆراتا کەمکرایەوە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند سزای سڕکردنی ئەلڤارۆ مۆراتایان کەمکردووەتەوە بۆ یەک یاری بەوەش دەتوانێت سبەینێ بەرامبەر جەنەوا یاری بکات.

مۆراتا کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە بەرامبەر بینیڤینتۆ و دواتریش راگەیەندرا بۆ دوو یاری سڕدەکرێت، بەوهۆیەوە ناوبراو نەیتوانی هەفتەی پێشوو بەرامبەر تۆرینۆ یاری بکات، بەڵام ئەمڕۆ سکاڵاکەی یۆڤی قبوڵکرا بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی و لیژنەی سزاکانی خولی ئیتاڵی بڕیاریدا سڕکردنەکەی کەمبکاتەوە بۆ یەک یاری لەگەڵ سزای دارایی هەشت هەزار یۆرۆ.

ئەلڤارۆ توانیوییەتی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یۆڤی بکاتەوە و یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەم وەرزەیان، بەڵام ئاستی یانەکەی لە خولی ئیتاڵی وەک پێویست نیە و یۆڤی لە ئێستادا لە پلەی پێنجەمی خولەکەدێت، هەرچەندە لەگەڵ پلەی یەکەم تەنها شەش خاڵ جیاوازییان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button