ئه‌مریکا

“مارادۆنا بخرێتە سەر دراوی کاغەزی وڵات”

یاریگا- هەوڵە جیاوازەکان بۆ ڕێز لێنان لە ئەفسانەیی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا بەردەوامە و لە نوێترین هەنگاویشدا پرۆژەیەک هەیە بۆ دانانی وێنەی دیگۆ لەسەر دراوی کاغەزی وڵاتەکەیان.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە ESPN بڵاو کراوەتەوە، نۆرما دورانگۆ، سیناتۆر ئەندام لە کۆنگرێسی ئەرجەنتین پرۆژەیەکی پێشکەش کردووە کە وێنەی مارادۆنا بخرێتە سەر دروای (1,000peso)ی وڵاتەکەیان و، دیوەکەیتری دراوەکە وێنەی گۆڵە-بە-دەست تۆمارکراوەکەی دیگۆی ئەفسانەبێ.

بەهای ئەو دراوە بە دۆلار دەکاتە 2.27$ و ئامانجیش لێی، بە گوتەی سیناتۆرەکە: “ئەو بیرۆکەیە تەنها بۆ ئەوە نییە بەناوبانگترین ڕابەری خۆمان باسێنین، بەڵکو بۆ بابەتێکی ئابووریانەیە بەوەی کاتێک گەشتیار ڕوو دەکاتە وڵاتەکەمان دەخوازن دراوی ‘مارادۆنا’ لەگەڵ خۆیاندا ببەنەوە.”

-بۆ زانین: گۆڵە-بە-دەست تۆمارکراوەکەی مارادۆنا یەکێکە لە بەناوبانگترین جووڵە وەرزشییەکان و کە لە مۆندیالی 1986 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تۆڕی پیتەر شێڵتۆنی تۆمار کرد و، تا ماوەیەکی زۆر نەزانرا مارادۆنا ئەو گۆڵەی بە دەست تۆمار کردووە، ئەوەش بووە یەکێک لە پڕ مشتومڕترین ڕووداوەکانی تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button