ئیسپانیا

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید بارسێلۆنا پەیامێك بۆ سوارێز دەنێرێت

‎یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید پەیامێك بۆ هێرشبەری پێشووی یانەكەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای دەنێرێت.

‎وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە دێربی مەدرید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

‎پەڕەی فەڕمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گۆڵێكی لویس سوارێزی بەرامبەر ڕیاڵ مایۆركا بڵاوكردووەتەوە و نووسیویانە: چ گۆڵێكە، گۆڵەكەی سوارێز پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی پۆشكاش ” جوانترین گۆڵی ساڵ ” بەختێكی باش لە كۆتاییدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button