ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یەکەم یانەی خوازیار بۆ گواستنەوەی هۆڵک هاتە پێشەوە

یاریگا- دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جیڤانیڵدۆ دی سۆزا، ناسراو بە هۆڵک، وازهێنانی خۆی لە یانەی شەنگهای چینی ڕاگەیاند، لە ئێستادا یانەی خوازیار بۆ ئەو یاریزانە هاتۆتە پێشەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پێگەی ESPNی وەرزشی بڵاوی کردۆتەوە، پلانێک هەیە یانەی وڵڤرهامپتنی ئینگلیزی یاریزانە بەڕازیلییەکە بە گرێبەستی ئازاد بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

هۆڵک تەمەنی گەشتۆتە 34 ساڵ و، لە دیارترین و سەرەتاییترین ئەو یاریزانە ناودارانەیە کە کۆچی ئەورووپا بۆ چینیان دەست پێ کرد.

ناوبراو دوای چوار ساڵ لەگەڵ شەنگهای، وازهێنانی خۆی لەو یانەیە ڕاگەیاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button