ئه‌وروپائینگلتەرا

“دی خیا باشترین گۆڵپارێزی ئەورووپایه”

یاریگا- لە سەختترین کاتدا کە داڤید دیخیای پێدا تێدەپەڕێ، ئوڵی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری پشتگیری دەکات و بە باشترینی دەزانێ.

مانچستەر بە شێوەیەکی سەیر لە چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی کرد دوای ئەوەی لە کۆتا دوو یارییدا پێویستی بە تاکە خاڵێک هەبوو بەڵام نەیهێنا. ئەستێره و ئەفسانەکانی پێشووتری مان یو ڕەخنە و هێرشێکی زۆریان دەست پێ کرد بەتایبەت بۆ سەر دی خیای گۆڵپارێز و هەڵەکانی. لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش دێربی مانچستەر، سۆڵشایەر بەرگری لە گۆڵپارێزەکەی کرد و گوتی: “ئەو باشترینە. ناوی لە لیستی باشترینەکانی ئەورووپایە. لەگەڵ ڕەخنە و نوشتیەکاندا مامەڵەی کردووە. دی خیا ئەو کەسەیە ئێمە زۆر پشتی پێ دەبەستین و هیوادارم کاریگەر نەبێ بە ڕەخنەکان لە دژی، وە باوەیشمان وایە کاریگەرییان نابێ”

سبەی شەو یاریگای ئۆڵدترافۆرد باوەش بۆ یاریی لوتکەی پریمەرلیگ دەکاتەوە لە میانی هەفتەی 12ی خولەکە کە لە ئێستادا دی خیا و هاوڕێکانی پلەی شەشەم و مان سیتیش پلەیەک لە خوارووی ئەوانەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button