ئینگلتەرا

مانچستەر داشکاندندێکی گەورە دەکات لە نرخی پۆگبا

یاریگا- لەگەڵ ئاشکرابوونی ئەوەی چیتر پۆڵ پۆگبا و مانچستەر یونایتد پێوەندییەکەیان کۆتایی هاتووە، کە ئەوەش مینۆ ڕایۆلای بریکاری یاریزانەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا درکاندی، لە ئێستادا دەنگۆی جۆراوجۆر لەسە ئەستێرە فەڕەنسییەکە و وێستگەی داهاتووی دروست بووە و، تەنانەت نرخکەیشی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامهی “زە سەن”ی ئینگلیزیی، مانچستەر بێ هیوا بووە لە ئاستی ئەم وەرزەی پۆگبا و پلانیان داناوە لە گواستنەوەکانی زستانەدا بەرامبەر بڕه پارەیەک کە تەنها 55 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر جولیان ڤان ڤیسام، ڕۆژنامەنووسی هۆڵەندی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە نێوان یوڤێنتوس و مانچستەردا گفتوگۆیەک لە ئارادایە بۆ گۆڕینەوە پۆگبا-دیبالا لەگەڵ 30 ملیۆن یۆرۆ کە یانە ئینگلیزییەکە داوای دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button