ئه‌وروپائیسپانیا

ڤازکوێز باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات

یاریگا
لوکاس ڤازکوێز، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دڵخۆشە لە یانەکەی و چاوەڕێ دەکرێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

یاریزانانەکەی شاهانەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یانەکەی دوای گەیشتنیان بۆ قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ گووتی ” یارییەکی قورس بوو و لە هەمان کاتدا توانیمان ئاستێکی باش پێشکەش بکەین و بە شایستەیی گەیشتینە قۆناخی شازدە، بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشم تۆزێک ئالۆزە، چاوەڕێ دەکەم بزانم لە داهاتوو چی روودەدات، بەڵام من لێرە دڵخۆشم “.

لوکاس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

Back to top button