چامپیۆنزلیگیاریگا

كومان: بەخراپی دەستمان پێكرد و شایستەی شكست بووین

یاریگا- ڕونالد كومان ، ڕاهێنەری هۆڵەندی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕەخنەی لە ئاستی یاریزانەكانی گرت و باس لە ئاستی ناوبژیوان دەكات.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: شكستەكە بەهۆی 25 خولەكی سەرەتایی یاریكەوە بوو، بە خراپی دەستمان پێكرد ، هەستمان بە ترس كرد و وەك پێوویست یاریمان نەكرد.

هەروەها ووتیشی: نەمانتوانی بگەڕێینەوە كاتێك دوو گۆڵ لە دواوە بووین، پێش یارییەکە لەگەڵ یاریزانان قسەم کرد لەسەر گرنگی پێکەوە یاریکردن، بەڵام بۆشاییەكی زۆر درووست بوو بەهۆیەوە یاریەكەمان دۆڕاند.

لە كۆتایشدا ووتی: یەكەم لێدانی سزا كە درووست بوو ڕاست نەبوو، بەلام ئەوە نابێتە بیانووی شكستەكەمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button