ئیتاڵیاجیهان

لوکاکۆ: ئەم شتەیە جیاوازی من و ڕۆناڵدۆ

یاریگا- ڕۆمیلۆ لوکاکۆ ڕووبەڕووی پرسیاره باوەکانی بەراودکاریی کرایەوە و لە باسی جیاوازیی خۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی تایبەت وەڵامی دایەوە.

ئەستێرە بەلجیکیەکەی ئینتەر میلان، کە لەگەڵ فرانس فوتبۆڵ گوتی: “من یەکێکم لە پێنج باشترین هێرشبەری جیهان. ئەگەر کریستیانۆ و مێسی و لیڤاندۆڤسکی ئەو سنوورانەیان تێپەڕاندبێ، من بۆچی نەتوانم ئەو کارە بکەم؟

“ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا 100 گۆڵ زیاتری کردووە، زووە هێشتا بۆ هەنێ بەراوردکاریی. لە میلانۆ هەمووان باسی ڕۆناڵدۆیان دەکرد سەبارەت بەوەی لە یەکەم وەرزیدا 34 گۆڵی تۆمار کردبوو، منیش خۆشحاڵم کە ژمارەکەیم یەکسان کردەوە، بەڵام ئەو پاڵەوانێتیە ئەورووپییەکانی بردۆتەوە و منیش لە یارییه کۆتاییەکاندا دۆڕاندوومە. ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەم منیش نازناوەکان ببمەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button