ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

بارسێلۆنا بەرگریکارە ناڕازیەکەی چێڵسی دەوێت

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە زستانی ئەمساڵ ئانتۆنیۆ رۆدیگێر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی بلوز ئەم زستانە چوونی لە یانەکەی یەکلایی کردووەتەوە، بە هۆی ئەوەی کە پشتگوێ خراوە و یاریی پێناکرێت و بلاوگراناش ئامادەیە بە شێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ب اتە ریزەکانی، چونکە ئەو یانەیە توانای ئەوەیان نیە بە هۆی قەیرانی دارایی بە یەکجاری بیکڕن.

رۆدیگێر کە ساڵی 2017 لە یانەی رۆما بەرامبەر 29 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد، ئەم وەرزە تەنها بەشداری یەک یاریی کردووە.

Back to top button