چامپیۆنزلیگ

زانیاریی نوێ لە بارەی ڕامۆس بۆ یارییەکەی مونشنگلادباخ

یاریگا- میدیای ئیسانی زانیاری نوێی سەبارەت به ئەگەری بەشداریکردنی سێرجیۆ ڕامۆس خستۆتە ڕوو بۆ یاریەکەی مونشنگلادباخ.

ڕامۆس کە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدیدر دوورکەوتۆتەوە پاش ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژادەی وڵاتەکەی تووشی هات، لە ئێستادا هەواڵی خۆش هەیە بۆ هاندەرانی مێرەنگی کە سەرکردەکەیان بۆ کۆتا ڕووبەڕوو بوونەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەگەڕێتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر مونشنگلادباخی ئەڵمانی ئەنجامی دەدەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ڕامۆس بەتەواوەتی بۆ ئەو یارییه ئامادەیە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە پێکهاتەی سەرەکییش دەبێت ئەگەر هیچ شتێکی چاوەڕواننەکراو ڕوو نەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button