ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح بۆ یاریی داهاتوو لە پێکهاتەی یانەکەی نابێت

یاریگا
محەمەد سەڵاح، گۆڵکاری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەستەمە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی زانیاریی دەستکەوتووە یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی رێدز بریاریداوە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر وێلڤەرهامبتن بە شێوەیەکی سەرەکی یاریی بە گۆڵکارە میسڕییەکەی یانەکەی نەکات، چونکە ئەو یاریزانە دوای چاکبونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری هەموو یارییەکانی کردووە و ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەندروستی دروست دەکات.

سەڵاح ئەم وەزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 16 یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی 10 گۆڵ و دوو ئاسیست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button