ئەرشیڤ

ئامارەکانی پێپ دوای یاری ژمارە ٧٠٠

ئەم یاریەی ئەمشەو دژی فولهام یاری ژمارە ٧٠٠ ی پێپ گواردیۆلا بوو وەکو ڕاهێنەر، لەو ماوەیەدا ٢٩ نازناوی بردۆتەوە لە ١١ وەرزدا، لەناویاندا دوو خولی ئینگلیزی لەگەڵ مان سیتی.

دەستپێکە خراپەکەیان لە سەرەتای ئەم وەرزە هەنێک پرسیاری درووست کردبوو کە ئایا دەتوانن شوێن بە لیڤەرپووڵ ی پاڵەوان لەق بکەن بەم ئاستەوە.

ئەم دوو یاریەی ڕابردوو ئەو پرسیارانە لانادات لەسەر ئاست نزمی سیتی چونکە بەرامبەر دوو یانەی ئاست نزم بوون

بەڵام هەست بە دەرکەوتنەوەی هەنێک نیشانە دەکرێت لەم دوو یاریەی پێشووی سیتی بەتایبەت گەڕانەوەی دێ برۆین بۆ ئاستێکی خەیاڵی توانی گۆڵێک بکات کە لە یەکەم یاری وەرزەوە دژی وۆڵڤز گۆڵی نەکردبوو وە ئاسیستەکانی لە ساڵی ٢٠٢٠ گەیاندە ١٤ کە زۆرترە لە هەموو ڕکابەرەکانی لە پرێمیەر لیگ

سیتی بێ کێشە نەبوو لەم دوو یاریە هەرچەندە بە ئەنجام هەردوو یاریەکەی بە ئاسانی بردەوە بەڵام وەک گواردیۆلا دوای هەردوو یاری دەڵێت دەبێت کوشندەتر بن هێرشبەرەکانمان و گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن، نابیت یرمان بچێت یاری داهاتووی سیتی بەرامبەر مانچستەرە، زۆربەی ئەستێرەکان گەڕاونەتەوە ئاستی خۆیان و پێدەچێت بەمزوانە سێرجیۆ ئاگوێرۆش بگەڕێتەوە ناویان، ڕکابەریەکی تر لەسەر نازناو بۆ گواردیۆلا هەیە لەم وەرزەی پرێمیەر لیگدا.

هەنێک ئامار و ڕیکۆرد دوای یاریەکەی ئەمشەوی سیتی گواردیۆلا و ڕێژەی بردنەوەی ٪٧٢ ئەمە یاری ژمارەی ٧٠٠ بوو بۆ گواردیۆلا وەکو ڕاهێنەر ٥٠٧بردنەوە ١١١ یەکسان بوون ٨٢ دۆڕان

لە کاتێکدا ئەمە یاری ژمارە ٢٥٠ بوو لەگەڵ سیتی لە هەموو پاڵەوانێتیەکاندا (١٧٩ بردنەوە، ٣٤ یەکسان بوون، ٣٧ دۆڕان) یەکەم جارە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە یانەیەک هیچ گۆڕانکاریەک نەکات لە یاریەکدا!

ڕەحیم ستێرلینگ ٢٠ پەناڵتی لەسەر گیراوە ئەمەش زۆرترینە لە مێژووی پرێمیەر لیگدا دێ برۆینە بەژداری زۆرترین شۆتی کردووە ٣٤ شۆت و ٢٨ چانسی گۆڵ کردن کە تەنها لەم یاریەی فولهام ٦ شۆت و چانسی درووست کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button