یاریگا–
دوای مردنی دیێگۆ مارادۆنا، هاوڵاتیەکی ئێرانی گڵکۆیەکی دەستکردنی ئەو یاریزانەی لە حەوشەی ماڵەکەی دروست کردووە.
ماڵپەری وەرزش سێ ئێرانی وێنەیەکی هاونیشتیمانیەکەیان لە شاری بوشەهر دەستکەوتووە کە هەستاوە بە دروست کردنی گڵکۆیەکی دەستکردی ئەفسانەی تانگۆ و بە گووتەی ئەو هاوڵاتیەش مەبەست لەو کارەی ئەوەیە کە هەر کاتێک بیەوێت سەردانی گۆڕەکەی بکات، چونکە یەکێک بووە لە هاندەرانی ئەو یاریزانە.
مارادۆنا دوو نزیکەی 10 رۆژ لەمەوبەر بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 60 ساڵی کۆچی دوایی کرد.