ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زیدان قسەی لەگەڵ ئامانجێکی ڕیاڵ کردووە لە میرکاتۆی زستانه بیگوازێتەوە بێرنابیۆ

یاریگا- زینەدین زیدان لەسەر ئاستی کەسیی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئامانجەکەی زستانەی ڕیاڵ مەدریددا ئەنجام داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ڕاهێنەرەکەی مێرەنگی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆمێنیک سۆبۆسڵای نەمسایی کردووە و نیازی خۆی بۆ باس کردووە لە میرکاتۆی زستانەدا بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆی پەلکێش بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە یاریزانەکە حەپەساوە بە پەیوەندییەکەی زیزۆ و خۆشحاڵیش بووە بەو نیازەی یانە شاهانەکە، بەڵام لە ئێستادا گفتوگۆی ساڵزبێرگی یانەی لە قۆناغی پێشکەوتووی گفتوگۆدان لەگەڵ لایپزیگی ئەڵمانی کە هەردوولایان سەر بە یەک دامەزراوە و کۆمپانیان “Red Bul”.

سۆبۆسلای تەمەنی 20 ساڵە و لە پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی یاریی دەکات و لەم وەرزە لە 17 یاریدا لەگەڵ ساڵزبێرگ، توانیویەتی 17 گۆڵ تۆمار بکات.

– چەند دیمەنێکی بەهرەکانی ئەو یاریزانه:

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button