ئیسپانیا

ژمارەیەكی پێوانەیی مێژوویی چاوەڕوانی میسی دەكات

Korek Telecom

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، بەدوای شكاندنی ژمارەیەكی مێژوویی نوێدایە، لە ژیانی وەرزشیدا ، لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر قادش.

بارسێلۆنا لە ئامادەكاریدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قادش لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانی.

میسی پێوویستی بە تۆماركردنی دوو گۆڵ هەیە لەو یاریەدا، بۆئەوەی بگاتەوە بەو ژمارە مێژووییەی كەبە ناوی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلیەوەیە.

لیۆ تەنها بە تۆماركردنی دوو گۆڵی دیكە دەگاتەوە بە ژمارە مێژووییەكەی پێلێ،كە ئەویش تۆماركردنی زۆرترین گۆڵە بۆ یەك یانە ، بە ناوی خۆیەوە و لەگەڵ سانتۆسی بەڕازیلی تۆماریكردووە.

گۆڵكارەكەی بلاوگرانا 641 گۆڵی تۆمار كردووە لە743 یاری كە ئەنجامیداوە لەگەل بارسێلۆنا ، هەروەها پێلێ 643 گۆڵی تۆمار كردووە لە 757 یاریدا لەگەڵ سانتۆس.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!