ئینگلتەرا

گواردیۆلا: 700 یارییتر ئەنجام دەدەم و ئینجا واز لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەهێنم

یاریگا- پیپ گواردیۆلا کاتی وازهێنانی خۆی لە کاری ڕاهێنەرایەتی دەستنیشان کرد و بە گوێرەی ئەوەبێ هێشتا لە ناوەڕاستی کاروانەکەیدا.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێی مان سیتی بەرامبەر فوڵهام، گواردیۆلا گوتی: “ئەو یارییە دەبێتە یاریی ژمارە 700 بۆ من وەک ڕاهێنەر. بۆیە 700 یارییتر ڕاهێنەر دەبم و دوای ئەوە واز دەهێنم. لە ژیاندا کە دەست بە شتێک دەکەیت، پێشبینی ناکەیت چی ڕوو دەدات  لە داهاتوودا. منیش هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەکردبوو بگەمە ئەو ژمارەیە. شتێکی باشە 700 یاریی و هەندێکی کەم دۆڕاندن.”

کاروانی ڕاهێنەرایەتی پیپ بەم شێوەیە:

– بارسێلۆنا بی/ 42 یاریی، ڕێژەی بردنەوە %66.7

– بارسێلۆنا / 247 یاریی، ڕێژەی بردەوە %72.5

– بایەرن میونخ/ 161 یاریی، ڕێژەی بردنەوە %75.2

– مان سیتی/ 249 یاریی، ڕێژەی بردنەوە %71.5

کۆی گشتی/ 699 یاریی، ڕێژەی بردنەوە %72.4

بابەتی زیاتر

Back to top button