ئه‌وروپا

رۆبن تاوەکو ساڵی داهاتوو ناتوانێت یاریی بکاتەوە

یاریگا
ئاریێن رۆبن، یاریزانی هۆڵەندی یانەی گرۆنیگینی ئەم وڵاتە بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ناتوانێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یاریی بکاتەوە.

ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردووە، یاریزانە هۆڵەندیەکە تووشی پێکانێک بووە کە رێگەی ۆێ نادات تاوەکو سەرەتای ساڵی 2021 بگەڕێتەوە یاریگاکان و بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات، هەرچەندە تیمی پزیشکی یانەکەی هەوڵی زۆریانداوە پێش کۆتایی ئەمساڵ چارەسەری بکەن.

رۆبن هاوینی رابردوو دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بریاریدا بە یەکجاری واز لە یاریی کردن بێنێت، بەڵام گەڕایەوە و پەیوەندی بە یانەکەی وڵاتەکەی کرد.

Back to top button