ئیسپانیا

لاپۆرتا بە باسی ڕیاڵ مەدرید بانگەشەکانی بۆ سەرۆکایەتی بارسا چڕتر دەکاتەوە

یاریگا- خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووتری بارسێلۆنا کە لە ئێستاشدا بەربژێرێکی بەهێزە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە، هۆشداریی دەداتە ڕیاڵ مەدرید.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی کادینا سێری ئیسپانی، لاپۆرتا گوتی: “هەستێکی وام هەیە کە زۆرێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا دەیانەوێ بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی یانەکە. زۆر کەس پێم دەڵێن کە پێویستە پۆستەکە وەربگرمەوە بۆ ڕێککردنەوەی ئەو دۆخەی بارسا. دەزانم ئەوە بەهۆی ئەو ماوەیەی سەرۆک بووم کە ئەو کات ڕیاڵ بۆ جارێکیش چامپیۆنزلیگی نەبردەوە.”

 

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بلاوگرانا لە 24ی یەنایەری ساڵی داهاتوو بەڕێوه دەچێت. لاپۆرتایش که لە 2003-2010 ئەو پۆستەی بەڕێوه دەبرد، جارێکیتر وەک بەربژێرێکی بەهێز هاتۆتەوە مەیدانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button