ئینگلتەرا

كلۆپ گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی یانەكەی ڕاگەیاند

یاریگا- یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی مژدەی گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی یانەكەی پێش یاریەكەیان بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕێدز بەدەست زۆری پێكانی ئەستێرەكانیەوە دەیناڵاند بە تایبەت یارزانەكانی هێڵی بەرگری لە دوای لەدەستدانی تواناكانی ڤێرجیل ڤان دایك و جۆ گۆمێز تا كۆتایی وەرز.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن كلۆپ ووتی: پێموایە ئارنۆڵد و نابی كەیتا بۆ یاری یەكشەممەی داهاتوو بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن بەردەست دەبن.

هەروەها ووتیشی: ئارنۆڵد ئامادەیە و لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی بە ڕاهێنانەكانەوە كرد و نابی كەیتا ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە ڕاهێنانەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button