ئیسپانیا

ئەفسانەیەكی بارسێلۆنا: لێدوانەكانی نەیمار مانای ڕۆشتنی میسیە لە یانەكە

یاریگا- ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە لێدوانەكانی ئەم دواییانەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی مانای ڕۆیشتنی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیە لە بارسێلۆنا.

نەیمار لە لێدوانەكانی ئەم دوایانەیدا دووپاتیكردەوە كە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ میسی پێكەوە یاری بكەن،ئەمەش گومانی لەسەر گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسا یاخود پەیوەندیكردنی میسی بە پاریسەوە درووست كردووە.

ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕیڤاڵدۆ لەسەر لێدوانەكانی نەیمار ووتی: ” پێموایە ئەم لێدوانەی نەیمار وەك نهێنیەكە لە پشت پەیوەندیكردنی میسی بە پاریس سان جێرمانەوە”.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: بەڕای من و لێكدانەوەی ئەم قسانە ئەوەیە كە میسی نزیك دەبێتەوە لە پاریس لە وەرزی داهاتوودا.

ئەستێرە بەڕازیلیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: ئەگەری پەیوەندیكردنی میسی بە پاریس سان جێرمانەوە گەورەترە وەك لە گەڕانەوەی نەیمار بۆ بلاوگرانا قەیرانی دارایی بارسا وا دەكات ئەوە قورس بێت.

”پێموانیە نەیمار بێ زانیاری ئەو قسانەی كردبێت، بێگومان زانیاری لە بەرپرسانی پاریس سان جێرمانەوە هەیە”.

بۆندەكەی میسی لەگەڵ بلاوگرانا لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت و دەتوانێت بچێتە هەر یانەیەك كە دەیەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button