ئه‌وروپاگرنگترین

نەیمار: دەمەوێت لە پاڵ میسی لە وەرزی داهاتوو یاری بكەم

یاریگا- نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ، دووبارە مشتومڕی لەسەر داهاتووی خۆی و داهاتووی لیۆنێل میسی ئەستێرەی بارسێلۆنا درووست كرد، دوای ئەوەی خواستی خۆی بۆ یاریكردن لەگەڵ میسی دەربڕی.

لە دوای بردنەوەكەیان لە مانچستەر یۆنایتد نەیمار ووتی: ئەوەی كە من جارێكی تردەمەوێت ئەوەیە شان بە شانی لیۆنێل میسی یاری بكەمەوە و جارێكی تر بتوانم چێژی لێ وەربگرم، دڵنیام وەرزی داهاتوو دەتوانین ئەوە بكەین.

پرسیار كرا لە چ شوێنێك میسی یاری بكات لە وەڵامدا ووتی: لە هەر شوێنێك بیەوێت ،تەنانەت با لە جێگای من یاری بكات من دەچمە دەرەوە،هیچ كێشەیەكم نیە، دەمەوێت دووبارە یاری لەگەڵ بكەمەوە.

ئەم لێدوانەی نەیمار گومانی لەسەر داهاتووی خۆی و لیۆنێل میسی درووستكرد لە هاوینی داهاتوودا.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ئەفسانەكەی بلاوگرانا هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات، پاریس لەو یانانەیە كە خواستی ئەوەی هەیە

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button