ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

سوارێز بە گزی کردن تۆماتبار کرا

یاریگا-
لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بە گزی کردن لە تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی تۆمەتبار کراوە.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە پۆلیسی وڵاتەکەیان یاریزانەکەی رۆخێ بلانکۆسی بە گزی کردن لە تاقیکردنەوەی زمان لە زانکۆی پێروجا بە تۆمەتبار ناوبردووە و بەم نزیکانە ئەو یاریزانە دەبێت لە دادگای ئەم وڵاتە ئامادەبێت و بەرگری لە خۆی بکات، هەروەها بەرێوەبەران و بەشێک لە مامۆستاکانی زانکۆکەش بۆ ماوەی هەشت مانگ سڕ کراون.

سوارێز پێش ئەوەی پەیوەندی بە ئارتلێتیکۆ مەدرید بکات، نزیک بوو بچێتە یوڤێنتوس و بۆ ئەم مەبەستەش تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی کرد و هەر زوو وەڵامەکانیدایەوە و نمرەیەکی بەرزی هێنا، دواتر ئاشکرا بوو کە پێش وەختە وەڵامی پرسیارەکانی وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button