ئیسپانیا

وێنەیەك ڕێگا بۆ ڕۆشتنی ڕامۆس لە ڕیاڵ مەدرید دەكاتەوە

یاریگا- وا دیارە پەیوەندی نێوان فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید و كاپیتانۆی یانەكە سێرجیۆ ڕامۆس لە باشترین كاتیدا نیە، ئەویش لەبەر قەیرانی نوێنەكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕامۆس كە لە كۆتایی وەرزدا بەسەر دەچێت.

بەپێی بەرنامەی دیار و بەناوبانگی ئیسپانی “El Chiringuito TV”ڕامۆس و پێرێز ڕۆژی پێنج شەممە یەكیان بینیوە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی خستە ڕوو كە سێرجیۆ ڕامۆس بە ساردی و بە بێ هیچ زەردەخەنەیەك لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێز تەوقەی كردووە و لەو كاتەشدا سەیری دەموچاوی سەرۆكی نەكردووە.

 

گرێبەستی بەرگریكارەكەی مێرینگی لە كۆتایی وەرزدا بەسەر دەچێت و دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بە هەر یانەیەكی دیكەوە بكات و چەندین یانەش هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە ڕامۆس لە ئێستادا لەهەر كات زیاتر نزیكە لەوەی یانەكە جیبهێڵێت و یانەكانی پاریس و یوڤێنتوس و مانچستەر یۆنایتد هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button