ئیسپانیاگرنگترین

سپۆرت: مەدرید پەیوەندی بە پۆچێتینۆوە کردووە

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە دوورخستنەوەی زینەدین زیدان دەکاتەوە و ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ پاڵێوراوی یەکەمە بۆ جێگرتنەوەی.

بەگوتەی پێگەی سپۆرتی کاتالۆنی، ریاڵ مەدرید بیر لە بژاردەکانی دەکاتەوە لەباری دوورخستنەوەی زیدان دا، و لە ئێستاوە پەیوەندییان بە پۆچێتینیۆ کردووە. هەرچەندە مەدرید بڕیاریان نەداوە راهێنەرە فەڕەنسییەکە لابدەن بەڵام دەیانەوێت بزانن چ بژاردەیەکیان هەیە ئەگەر ئەو بڕیارە بدەن.

جگە لە پۆچێتینیۆ، راول گۆنزالێز یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکانی قەڵای سپی.

ئاستە خراپەکەی مێرەنگی لەم وەرزەدا، ترسی خستووەتە دڵی هاندەران و کارگێڕی مەدرید بە تایبەت کە گەیشتنی بە قۆناغی داهاتووی خولی پاڵەوانەکان لە مەترسیدایە و سەرنەکەوتنیان بەرامبەر میونشنگلادباخ رەنگە دوورخستنەوەی راستەوخۆی زیدانی لێبکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!