خوله‌کانی دیکە

درێنتی تووشی مایەپوچبوون هات

یاریگا-رۆیستن درێنتی یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید و ئێڤەرتۆن مایەپوچبوونی خۆی راگەیاند.

درێنتی لە ٢٠٠٥دا بەرامبەر ١٤ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە ریاڵ مەدرید بەڵام لە ٢٠١٦دا و لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا و چووە بواری گۆرانی وتنەوە. ناوە هونەرییەکەشی “رۆیا تو فەیس” بوو بەڵام نەیتوانی لەو بارەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، پاشانیش هەوڵیدا ببێتە ئەکتەر و لەوەشدا شکستی هێنا.

درێنتی ماوەیەک لەمەوبەر ئەوەی نەشاردبووەوە ٣.٢ ملیۆن پاوەندی زەرەر کردووە لەوکاتەوەی چووەتە بواری هونەرییەوە.

ناوبراو لە ٢٠١٨ هەوڵیدا لەگەڵ سپارتا رۆتەردام بگەڕێتەوە یاریکردن بەڵام لەوەشدا سەرکەوتوونەبوو، ئێستاش جار جار لەگەڵ یانەیەکی خولی پلە سێی هۆڵەندی کۆزاکن بۆیس یاری دەکات.

 

Back to top button